وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: چەند گرووپی سەر بە گرووپی تیرۆریستی مونافقین لەلایەن سەربازانی بێناونیشانی ئیمام زەمانەوە ناسرانەوە و تێکشکێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگیێندراوێکدا ڕایگەیاند: چەند گرووپی سەر بە گرووپی تیرۆریستی مونافقین لەلایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمانەوە ناسرانەوە و تێکشکێندرا.

لە دەقی ئەو ڕاگەیێندراوە هاتووە:سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان توانیان چەند گرووپی سەر بە گرووپی تیرۆریستی مونافقین بناسنەوە و تێکیانبشکێنن. ئەو گرووپانە بە ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی و خوپارەلێدان لە دژی ناوەندە ئیداری، سەربازی، ئینتزامی و نیشتەجێیەکان وێڕای خەساردان دەبوونە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ. دوای شوێنکەوتن و ناسینەوەی ئەو گرووپانە، زنجیرە ئۆپراسیۆنێکی هاوئاهەنگ لە پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان و کوردستان ئەنجام درا و بووە هۆی دەستگیر کرانی 10 ئەندامی مونافقین.