بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئەحمەد ئەلرووسان، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی جەماوەریی ئۆردۆن ، سەبارەت بە بوونی دەستی پشت پەردە بۆ نائەمن کردنی ئێران لە رێگای هەرێمی کوردستان و سنوورەکانی لەگەڵ ئێران هۆشداریی دا.
ئەلڕووسان ئەمریکای بە تێوەگلان لە گۆرانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران تۆمەتبار کرد.
هەروەها وتیشی: ئەمریکا لە کاروباری ناوەۆیی ئێران دەستێوەردان دەکات لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە تاکوو لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا بتوانێ خاڵ و هەڤیازی بۆ خۆی وەدەستبێنێت.
جەختیشی کرد : ئێران بەردەوامە لە ستراتێژی خۆی بۆ ڕیشەکێش کردنی مزۆرانی ناوچەیی یان سەر بە واشنتۆن لە بەرانبەر دەستێوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران.