بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنوەر ئیسماعیلی لە ڕێکخستنی سندوقی پاڵپشتی لە نەخۆشینە تایبەتەکان لە پارێزگا هەواڵی دا و ڕایگەیاند: سندوقی پاڵپشتی لە نەخۆشینە تایبەتەکان، دوای پەسەند کردن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیێندرا و ئەو وەزارەتخانەیەش ئەوەی بۆ جێبەجێ کردن بە بیمەی تەندروستی پارێزگاکان ڕاگەیاندووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو سندوقە لە باری سەرچاوە داراییەکانەوە سەربەخۆیە و لە پێکهاتەی بیمەی تەندروستی، بودجەکان و ڕیزبەندی خۆی هەیە، وتی: جۆری نەخۆشینگەلێک کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ناسێندراوە و بە پێی دوایین بڕیارەکان 107 نەخۆشین لەلایەن ئەو سندوقەوە پاڵپشتی دەکرێن.