وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: یەکێتی ئەورووپا بووەتە قوربانی تەماحی گرووپە توند ئاژۆ و تیرۆریستییەکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ جۆزێف بورل بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕەخنەی لە ئەدەبیاتی بەدەر لە نەریتی دیپلۆماتیکی یەک دوو‌وەزیری ئەورووپایی دژی ئێران گرت.

وتیشی: ئەمرۆکە لە ئەورووپا هەندێ سیاسی توندڕەو خۆیان لە پشت یەکێتی ئەورووپاوە شاردۆتەوە و لە گیرفانی یەکێتی خەرج دەکەن.

ئەمیر عەبدوڵاهیان زیادی کرد: بەم شێوە ئامانجە ستراتێژیکەکانی یەکێتی ئەورووپا، بووەتە قوربانی تەماحەکانی گرووپە توندئاژۆکان و تەنانەت تیرۆریستان کە زانیاری هەڵە بە سیاسییەکان دەدەن.