بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرداد وەیس کەرەمی نوێنەری خوڕماوا لە مەجلیس سەبارەت بە سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان و کاریگەری ئەو سەفەرە لە ئەم ماوە زەمەنییەدا، وتی: سەفەری سەرۆک کۆماربۆ کوردستان ئەو پەیامەی هەبوو کە کوردستانی هی ئێرانە و لێی جودا نابێتەوە و هێڵی سووری یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار.
ناوبراو وتی: پەیامی دیکەی ئەو سەفەرە ئەوە بوو کە بە پێچەوانەی ئەوەی کە دوژمن بانگەشەی دەکرد و دەیەویست بە هەواڵی ساختە ڕۆژاوای ئێران شڵەژاو نیشان بدات، کوردستان لە ئاسایشدایە.
هەروەها وتیشی: دیداری دۆستانەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ خەڵکی سنە لە بازاڕەکانی ئەو شارە نیشانی دا ئاسایش لە ناوچەکە هەیە و ئاشکرای کرد کە پاگەندەکان لەسەر نائەمن بوونی ئەو ناوچە ساختەیە.