بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی هێڵی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ ناو پاڵاوگەی سنە چەند خولەک پێش ئێستا بە ئامادە بوونی ڕەئیسی ئەنجام درا.
سیستەمی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ ناو پاڵاوگەی سنە کە لە ڕێبەندانی ساڵی 1399 ەوە دەستی پێکرد، بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی و بە 850 ملیار تمەن سەرمایەدانەری، کرایەوە.