بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکانی کاراتەی پاڵەوانێتی و خولی نایابی کاراتەی وان، کەسە یەکەم تا چوارەمەکانی ئەو کێبڕکێیانە لەلایەن فیدراسیۆنی کاراتاوە بانگهێستی یەکەم ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاستی تەمەنی جیاواز کران.
ناوبراو زیادی کرد: بەم پێیە، یەکەم قۆناغی ئوردووی ئامادەیی و هەڵبژاردەیی کاراتە کاکانی هەڵبژاردەی خانمان لە ماوەی ڕۆژانی 15 بۆ 18 ی سەرماوەز بە میوانداری تاران و لە ئوردووگای شەهید مونتەزری شەهریای بەڕێوە دەچێت.
حامد جۆلایی وتیشی: پەریا رەسووڵ زادە کچە کوردستانی لە کێشی 35- کیلۆگرامی کومیتە دوای دروەشانەوە لە کێبڕکێیەکانی ئێران توانی مۆڵەتی بەشداری لە یەکەم قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتە لە ئاستی تەمەنی تازەپێگەییشتووان بەدەست بهێنێت.