کارگێڕی ئاوی ناوچەیی کوردستان وتی: کاری بەڕێوەبەریی گەڵاڵەی گەیاندنی ئاو بۆ شاری سنە بە دەفرایەتی دابینی ئاو بە ڕێژەی 57 ملیۆن مەتری دووجا لە ساڵدا کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش ئاریا نەژاد ڕایگەیاند: گەڵاڵەی گەیاندنی ئاو بۆ شاری سنە بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی 40 لەسەدی حەشیمەتی پارێزگا کۆتایی هاتووە و لە ڕێگایەکی 60 کیلۆمەتری ئاوی خواردنەوە بە کوالێتی و بەردەوام لە بەنداوی ئازاد بۆ ناو پاڵاوگەی سنە گەیێندراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە هۆکارەکانی بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر کەم بوونەوەی کوالێتی ئاوی بەنداوی قشلاخ، کەم بوونەوەی مامناوەندی ئاوی قشلاخ لە ساڵانی دوایی و دەستەبەر کردنی سەقامگیری ئاوی خواردنەوەی سنە.

کارگێڕی ئاوی ناوچەیی کوردستان وتیشی: بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو پڕۆژە 850 ملیار تمەن بودجە خەرج کراوە و هەروەها لە توانی 600 ئەندازیار، لێزان و کرێکاری خۆجەیی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو پڕۆژە لە ماوەی دوو ساڵدا بەکار هێنراون.