سەرۆک وەزیرانی نوێێ عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر داوای فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران سەفەری تاران دەکات و لە ئەو سەفەرەدا چەند بابەتی گرینگ تاوتوێ دەکردێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لەسەر داوای فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سبەی سێشەممە 8 ی سەرماوەز بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئابووری بە ئاامنجی گەشەپێدانی هاوکاری دوولایەنە و ناوچەیی سەفەری تاران دەکات.

سەفەری بەردەوامی شاندی ئەمنی و سیاسی ئێران بۆ عێراق

لە چەند مانگی دواییدا چەندین شاندی سیاسی و ئەمنی ئێران بۆ لێکدانەوەی نیگەرانی ئێران لە دۆخی سنوورەکانی ئێران و هەرێم ئەنجام دراوە. چونکوو لە سێبەری سەرەنج نەدانی بەرپرسانی پێشووی عێراق و هەندێک بەرپرسانی ئێستای هەرێم، ئەو ناوچە بووەتە شوێنی جەولانی گرووپە جودایی خوازەکان .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ناوەندی دژە شۆڕش و جودایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان چالاک بوونەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەم دواییەی خۆی ئاماژەی دایە سەر بوونی گرووپە جودایی خوازەکان لە ئەو دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە و وتی: کە نائرامییەکانی ئەم دواییە لە هەندێک پارێزگای ڕۆژاوایی ئێران کە تێیدا 76 ناوەندی دژە شۆڕش و جودایی خواز لە هەرێم چالاک بوونەوە و چەکی ئیسرائیلی و ئەمریکیان هێنایە ناو ئێران.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە لە هەشت هەفتەی رابردوودا لە دوو قۆناغدا لە بەغدا و تاران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەگەڵ شاندیکی گرینگی ئەمنی حکومەتی ناوەندی و لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بەردەواممان هەبوو و ڕێککەوتنی زۆرمان ئەنجام دا.حکومەتی ناوەندی بەڵینی دا بۆ دوور کردنەوەی گرووپە جودایی خوازەکان و لە 76 خاڵی جووڵەیەک کە لە پارێزگا ڕۆژاواییەکان ئەنجام درابوون، ئەو گرووپە دژبەرانە دوور بکەنەوە و لە ماوەی زەمەنییەک کە ئێمەش قبووڵمان کرد چەکەکانیان داماڵن.

وادیار لە یەکەم سەفەری سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بۆ تاران جگە لە پرسی هاوپەیوەند بە گەشەی پێوەندی دوو ولاتەکە، ئامادەبوونی ئەرتەش و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دابینی ئاسایشی سنوورەکانی دوو وڵاتەکەش تاوتوێ بکرێت.

لە هەمان پێوەندیدا لەگەڵ حەسەن هانی زادە کارناسی پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان گفتوگۆمان ئەنجام داوە.

هانی زادە بە ئاماژە بە گرینگایەتی یەکەم سەفەری فەرمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بۆ ئێران وتی: چوار دۆسیەی گرینگ لە فەستووری کاری محەمەد سوودانی لە سەفەر بۆ تاران هەیە. یەکەم دۆسیەی پێوەندی بە بابەتی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئێران و هەرێمە.

بە وتەی ناوبراو دۆسیەی گرینگی دیکە کە لە ئەو سەفەرەدا لێک دەدرێتەوە پرسی داواکارییە داراییەکانی ئێران لە عێراقە. بە پێی ئەوەی کە ئێران لە درێژایی ساڵانی ڕابردوو گاز و کارەبای عێراقی دابین کردووە و بڕی 7 ملیار دۆلاری لە لای عێراق هەیە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئیزنی پێدانەوەی قەرزەکانی ئێران نادات ، بەڵام وادیار سوودانی بەڵێنی داوە کە لە راستیدا ئەو بڕە پارە بداتەوە بە ئێران.

ئەو شرۆڤەکارە لە درێژەدا وتی: بابەتی دیکە کە لێک دەدرێتەوە، پرسی هاوکارییە ئەرێنییەکانی ئێران و عێراق لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ئابووری و بازرگانییە. سروشتیە ئەو بابەتە بەشێک لە ستراتیژی ئابووری هاوبەشی ئێران و عێراقە.

هانی زادە دۆسیەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی پرسێکی گرینگی دیکە وەسف کرد و زیادی کرد: بابەتی گرینگی دیکە هەیە، پرسی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانە کە بە چاوەدیری حکومەتی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت. 5 خول دانوستان لە نێوان عەرەبستان و ئێران لە بەغدا ئەنجام دراوە و بڕیار بوو کە گفتوگۆکان لە مانگەکانی دواییدا بچێتە قۆناغی سیاسی بەڵام نائارامییەکان لە ئێران ئەو گفتوگۆیانەی ڕاگرتووە.