بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی دیداری هەستیاری هەڵبژاردەی ئێران کە کاتژمێری 22:30 خولەکی سێشەممە بەڕێوە دەچێت، هەژماری تویتەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئەمریکا لە تویتەر لە هەوڵیکی سەرسووڕهێنەر و بێ ڕێزانەدا کە بێ گومان بە ئامانجی دروست کردنی ئاڵۆزی و سەرلێشێواندنی هەڵبژاردەی ئێران ئەنجام دراوە، لە بەشی وێنەی ئاڵاکاندا کە ئاڵای وڵاتانی گرووپی دووهەم نیشان دەدات، وێنەی ئاڵای کۆماری ئیسلامی بە بێ وشەی "ئەڵڵا" بڵاو کردەەوە.
ئەو هەوڵە بێ گومان پێوەندی هەیە بە هەوڵە دەستێوەردانانە و دوژمنانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بە ئامانجی گەش کردنەوەی ئاگری نائارامییەکانی ئێران.