بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی Sceurity Information Newspaper، هاکرە ئێرانییەکان توانیان بە دزە لە نێو یەکێک لە ناوەندە گرینگە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، کامێرا چاوەدێرییەکانی یەکێک لە دوو تەقینەوەکانی ڕۆژی چوارشەممەی قودسی باکووریان بەدەست بهێنن و بڵاوی بکەنەوە.
بە پێی پشت ڕاست کردنەوەی بەرپرسانی ئیسرائیلی گرتە ڤیدیۆییە بڵاو کراوەکان ڕاستە و هی ڕێکخراوی هەواڵگری بووە و گرووپی هاکری ناسراو بە "گۆچانی مووسا" ئەو هێرشە سایبرییەی ئەنجام داوە.
ئەو گرووپە لە بەشێکی دیکە لە تویتەکەی کە بە زمانی فارسی بڵاو بووەتەوە، ئیسرائیلی خستووەتە بەردەنگەوە و نووسیویە کە ئێوە چی دیکە ڕەنگی ئاسایش بە خۆتانەوە نابینن.