وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەندەن لە جیاتی گەڵاڵەی تۆمەتی دووپاتە سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە، لە بەشداری لە جەنایەت دژی مرۆڤایەتی بە هۆی فرۆشتنی چەک بە هەندێک کڕیاری ناوچەکە دەست هەڵبگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانە بێ بنەما و دەستێوەردانانەکانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێران، مافی ئێران بۆ کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی و ڕۆڵی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی بە توندی ئیدانە کرد و ڕەتی کردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئەو لێدوانە بێ بنەمایانە بەشێک لە ڕەوتی سیاسی دوژمنانەیەکە کە ئەو وڵاتە و هەندێک وڵاتی دیکەی ئەورووپی هەوڵ دەدەن لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بیبەنە پێشەوە.

کەنعانی زیادی کرد: لەندەن لە جیاتی گەڵاڵەی تۆمەتی دووپاتە سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە، لە بەشداری لە جەنایەت دژی مرۆڤایەتی بە هۆی فرۆشتنی چەک بە هەندێک کڕیاری ناوچەکە دەست هەڵبگرێت.