فەرمادنەی هێزی وشکایی سپا لە تۆکمە کردنەوەی یەکینەکانی ئەو هێزانە بۆ ڕێگری لە دزەی گرووپە جودایی خوازەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی وشکایی سپا لە جێگیر کردنی یەکینە زرێپۆشەکان و لە هێڵی سنووری ڕۆژاوا و ڕۆژاوای ئیران هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بەدوای جووڵەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران و نائارامی لە هەنێدک ناوچە، هێزی وشکایی سپا بە تۆکمە کردنەوەی هێزەکانی خۆی لە سنووری پارێزگا ڕۆژاواییەکان و بەرەوڕووی ئەو گرووپانە دەبینەوە.

سەردار پاکپوور بە وتنی ئەوەی ئێستاکە هەندێک یەکینەی زرێپۆش و هێزی تایبەتی سپا خەریکن بەرەو پارێزگا ڕۆژاوایی و باکووری ڕۆژاواییەکان دەڕۆن، وتی: ئەو هەوڵەی هێزی وشکایی سپا بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی یەکینەکانی جێگیر لە سنوور و ڕیگری لە دزەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕیگری لە قاچاخی چەک بۆ ناو ئێران ئەنجام دەدرێت.