بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: رژێمی بەرلین وەک دابینکەری سەرەکی چەکی کیمیایی سەدام دژی گەلی ئێران و دیکەی هەلپەرەستان، ساڵانێکە بە گەمارۆی نامرۆڤانە و نادادپەروەرانەی خۆیان، بە بەرفراوانی مافی مرۆڤ پێشێل ئەکەن.
ئەمیر عەبدوڵاهیان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: جێگای شەرمە ئەم کارە بۆ یاریگەلی هیچ و پووچی ناوخۆیی خۆیان ئەنجام ئەدەن.
ئەوەشی وتووە کە دەبێ ئەم. وڵاتانە بزانن ئێرانی بەهێز پابەندە بە مافی مرۆڤ بەڵام ئیزنی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆی بە هیچ وڵاتێک نادات.