بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی وەزارەتی ئاسایشی کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەو شۆرا و سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوە برد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە چوارچێوەی هاوکاری بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ عێراق، جگە لە بەردەوام بوونی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان، ئەو شۆرا هەندێک بڕیاری داوە کە لە خوارەوە دێت.
1.لە ئەو کۆبوونەوە گەڵاڵەیەک بۆ جێگیر کردنەوەی هێزەکانی سنوورەوانی عێراق بۆ کۆنترۆڵی خاڵی سفری سنووری لە درێژایی سنوور لەگەڵ ئێران و تورکیا دەرکرا.
2. بە گوێرەی بڕیاری ئامادەبووان، هەموو پێداویستییە لۆجستیکیەکانی فەرماندەی هێزەکانی سنوورەوانی دابین و تواناییە مرۆیی و داراییەکانی پێویست و پشتیوانی و دابینی جیهازات ئەنجام دەدرێت.
3. مانۆڕ بۆ سەرچاوەی مرۆیی لە وەزارەتی دەرەوە بۆ تۆکمە کردنەوەی ویستگە سنوورییەکان لە دیکەی بڕیاکانی ئەو شۆرا بوو.
4. بڕیار درا کە هاوئاهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجامی ئەو بڕیارە بە ئامانجی یەکپارچە کردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق ئەنجام بدرێت.