جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ خەسار دان بە سووریا پشتی بە درۆ بەست و زیاتر لە 90 وڵاتەوە تیرۆریستی هێنایە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، ئیمون سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا و سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتی سووریا لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئاستانە وتی کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ خەساردان لە سووریا پشتی بە درۆ بەست و لە زیاتر لە 90 وڵاتەوە تیرۆریستی هێنا.

ناوبراو زیادی کرد: سووریا لە زڵمی ئەمریکا ڕەنج دەبات و دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە هەموو ڕێگاکان لەوانە درۆ و بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ لە مێدیاکان لە دژی دیمەشق بەکار هێنا و لە زیاتر لە 90 وڵاتەوە بۆ کوشتنی خەڵکی سووریا و دزینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان تیرۆریستی هێناوە.