بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، "نامانەوێت سەقامگیری و ئاساییشی هیچ وڵاتێك تێكبچێت، هیوادارین ئەوانیش بەهەمان چاو سەیری دۆستایەتی كوردستان بكەن".
ئاماژەی بەوەشدا، سەركۆنەی هەر دەستدرێژیەك دەكەین كە دەكرێتە سەر خاكەكەمان.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامەکەیدا وتیشی :" داوا لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین سنورێك بۆ ئەم هێرشە ناڕەوایانە دانێن كە دەكرێنە سەر خاكی وڵاتەكەمان".