فەرماندەی پۆلیسی تاران ڕایگەیاند کە لە شارۆچکەی شاری قودس لە ڕۆژاوای تاران تیرۆریستێکی خۆکوژیان دەستگیر کردووە پێش ئەوەی ئۆپراسیۆنەکە بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار کەیوان زەهیری فەرماندەی پۆلیسی رۆژاوای تاران وتی:رۆژی ۲۵ی گەڵاڕێزان هەواڵمان پێدراوە کە لە شاری قودس لە رۆژاوای تاران تیمێکی تیرۆریستی خۆیان حەشار داوە و رۆژی دواتر پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەریان.

سەردار زەهیری بە هەواڵنێرانی وت: لە کاتی دەستبەسەر کرانی تیرۆریستاندا ۷ کیلۆ مادەی تەقەمەنی و ریمۆتێک بۆ تەقاندنەوە دۆزاوەتەوە.

وتیشی: 2 پارچە چەکی دەمانچە، 91 دانە فیشەک، 3 پارچە دەنگبڕ و 7 کیلۆ تەقەمەنی و ریمۆت دۆزراوەتەوە.