بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بەدەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە گردبوونەوەی نارەزایەتیی دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا کردووە.
ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتۆتە 47 کەس لەناویاندا زیاد جەیلان و خاتوو سیڤاڵ گۆڵمازی هاسەرۆکانی لقی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد.