ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەیاننامەیەکی نوێی سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئیران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی بە بەکارهێنانی 2 کۆمەڵە سانتریفیوژی IR 6 لە ناوەندەی ئەتۆمی فۆردۆ دەست پێکردووە.

لە ئەو بەیاننامەیەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە ڕادەستی ئەندامانی شۆرای حوکام کراوە، لە ئەو بارەوە هاتووە کە تاران بەدوای ئەوەیە تا بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی 5 یان 20 لەسەدی خۆی لە فۆردۆ بەرز بکاتەوە.