فەرماندەی هێزی وشکانی سوپا وتی: هێرشی سوپا بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان تا نەمانی هەڕەشەکان و چەکداماڵینی تیرۆریستان درێژەی دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران وتی: لە درێژەی ئۆپراسیۆنی سوپا بۆ تێکشکاندنی بنکە و بارەگای تیرۆریستانی جیایی خواز و دژبەرانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سوپا خولێکی نوێی مووشەکبارانی دەستپێکرد.

سەردار پاکپوور ڕایگەیاند کە قەرارگای حەمزە سەییەدولشوهەدای سوپای پاسداران ئەمڕۆ ئێوارە بنکەی گرووپی چەکداری تیرۆریستی پاک لە ناوچەی مردێ لە قووڵایی خاکی هەرێم و نزیک بە کەرکووک کردۆتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند کە لەو هێرشەدا بنکەکانی گرووپی پارتی ئازادی کوردستان (پاک ) کە دەستیان بووە لە پشتیوانی کردنی ئاژاوەگێڕی و نائارامی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، بە مووشەکی خاڵپێک کراوەتە ئامانج.

جەختیشی کرد ئەم هێرشانە سوپا بەردەوام دەبێت تا کاتێک کە ئەم گرووپانە هەڕەشەیان لە سەر ئەمنییەت و ئاسایش ئێران نەمێنێت و چەکیان دابنێن.

سەردار پاکپوور دووبارە داوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە کە لە بنکە و بارەگای ئەم گرووپانە دوور بکەونەوە.