بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتەیەک لە گفتوگۆی چڕوپڕی محەمەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم لە خوارەوە دێت.
هەندێک مێدیاکان ڕایانگەیاند کە لە ڕەوتی دیداری سەردار قائانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی و لە سێبەری گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە ئێران، ناوبراو داوای لە حکومەتی ناوەندی کردووە کە گرووپە چەکدارە کوردەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ و لە ئەو وڵاتە دەربکات. مێدیاکان هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەو هۆشداریەش دراوە کە ئەگەر دەوڵەتی عێراق ئاوەها بەرپرسیارێتییەک قبووڵ نەکات ئێران بۆ ئەو ئامانجە، ئۆپراسیۆنێکی زەوینی دەستپێدەکات، ئەو ڕاپۆرتانە چەندە ڕاستن؟
وتی:بابەتی هیرشی زەوینی بۆ سەر خاکی عێراق ڕاست نییە و هەر نەهاتووەتە ئاراوە. ئێمە ڕێز بۆ سەروەری خاکی عێراق دادەنێین و بۆ سەقامگیری، یەکگرتوویی و خەڵکی عێراق و بۆ گەشەی ئەو وڵاتە هەوڵی زۆرمان داوە. کەواتە ئەو ئەگەرە نییە کە ئێران ئۆپراسیۆنی زەوینی لە عێراق ئەنجام بدات. بەڵێ ئێمە لەگەل براکانی خۆمان لە هەرێمی کوردستان زۆر قسەمان کرد و پێشتریش کومیتەیەکی ئەمنیەتی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێک هاتبوو تا ڕێگاچارەیەک بدۆزینەوە.
بە وتەی ئێوە ئۆپراسیۆنی زەوینی لە ئارادا نییە، بەڵام هەندێک لە مێدیاکان وتیان کە ئێران هەوڵی زەوینی ئەنجام دەدات، مەبەستی ئێوە ئەوەیە کە تەنانەت ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سنووردار لە سنووری عێراق و ئێران یان دابەزینی پەڕەشووتوانیش لە ئارادا نییە؟
ئێمە بەردەوام هەوڵ دەدەین کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە لەگەل براکانمان لە عێراق چارەسەر بکەین. ئەو گرووپە چەکدارانە لە مێژە و لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان وەکوو ناوەند و کەمپی پەروەردەیی کەڵکوەردەگرن و گەنجانی کورد لەوانە ژن و پیاو بۆ ئامانجی سەربازی بەکار دەهێنن. ئێمە لەگەڵ براکانمان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەین، پێوەندی نزیک و پتەو نابێت ببێتە هۆی ئەوەی کە گرووپە جودایی خوازەکان دزە بۆ ناو خاکی ئێران بکەن. گفتوگۆی زۆر ئەنجام درا بەڵام بێ ئەنجام بوو، پێم وابێت هەندێک جار ڕوانگەی نەتەوەگەرایانە لەسەر پرسی سیاسی و دیپلۆماتیک و دراوسێیەتی سێبەر بخات، کەواتە ناچار بووین کە داوا لە حکومەتی ناوەدی بکەین لە ئەو بابەتە دەستێوەردان بکات.
کەی داواتان لە حکومەتی عێراق کرد؟
یەک مانگ و نیو پێش ئێستا و کاتێک کە هێشتا محەمەد شیاع سوودانی نەبووبووە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئێمە لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان داوامان کرد کە چەک لە ئەو هێزانە دابماڵێن و چەکیان لێ بسێننەوە و لە سنوورەکان دووریان بخەنەوە و لە قووڵایی هەرێم و لە کەمپی پەنابەران جێگیریان بکەن چونکوو ئەوان پەنابەر دێنە ئەژمار و ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەنابەر چەکدار نییە و ڕاهێنانی سەربازی ناکات.