جێگری فەرماندەی گشتی سپا وتی: سەبارەت بە هێرش بۆ سەر گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، لە پێشەوە لایەنی عێراقی و حکومەتی هەرێممان ئاگادار کردبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی ، ئاماژەی دایە سەر هێرشی درۆن و مووشەکی سپا بۆ سەر بارەگای گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: پێش هێرش بۆ سەر بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هەم بە لایەنی عێراقی و هەم بە حکومەتی هەرێم هۆشدارییمان دابوو کە تا کاتێ کە دوژمنانی ئێران لە ناو خاکی ئەوان ژیان بکەن و لە ئەوێوە خەسار لە ئێران بدەن، هێرشیان دەکەینە سەر و لەناویان دەبەین.

سەردار فەدەوی زیادی کرد: بە دڵنیاییەوە حکومەتی عێراق و هەم دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەبێ ئەو گرووپانە لە ناو خاکەکانیان دەربکەن، ئێمە بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق گیانمان داوە و بە دڵنیاییەوە خەسار لە یەکپارچەیی خاکی عێراق نادەین.

جێگری فەرماندەی گشتی سپا درێژەی دا: کاتێک کە لە هەمان یەکپارچەییەدا، تیرۆریستانی زۆر لانەیان کردووە و ئیسرائیلییەکان و ئەمریکییەکان لەگەڵیانن و لە دژی ئێمە پیلان دەڕێژن، لەگەڵ دژکردەوەی ئێمە بەرەوڕوو دەبنەوە.

ناوبراو وتی: هێرش بۆ سەر گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، لە پێشەوە لایەنی عێراقی و حکومەتی هەرێممان ئاگادار کردبووەوە.