سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەرز بوونەوەی دەنگی زەنگی مەترسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەرز بوونەوەی دەنگی زەنگی مەترسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە کردنە ئامانجی بنکە و بارەگاکانی پارتە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوانە وتیان کە سێ ناوەند لە بارەگاکانی ئەو پارتە دژبەرانە لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چوار مووشەکیش بەر کویسنجق لە پارێزگای هەولێر کەوتووە.

بارەگای گرووپی دژبەر کۆمەڵە لە ناوچەی زڕگوێز و بانارکێو لە نزیکی شاری سلێمانیش بە درۆن پێکران.

لە هەمان پێوەندیدا، زەنگی مەترسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەرز بووەوە. سەرچاوەکانی هەوال هەروەها لە ئامادەباشیی ناوەندە ئەمریکییەکان لە پارێزگای هەولێر هەواڵیان دا.