پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشی مووشەکی و درۆن بۆ سەر بارەگای حزبە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسداران رایگەیاند: لە درێژەی تێکشکاندنی بنکە و ناوەندەکانی پیلان، جێگیربوون ، راهێنان و ڕێکخستنی گرووپە تیرۆریستییە جیایی خوازەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە بنکە بەجێماوەکانی مزۆرانی ئیستکباری جیهانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنی قەرارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای سوپا.

ناوچەکانی جەژنیکان، زڕگوێز و کویسنجق لەم هێرشەدا کراونەتە ئامانج و خەساری قورس بەر تیرۆریستان کەوتووە.