وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کرد ئۆپراسیۆنی ئاسمانی ئەو وڵاتە کە لە برەبەیانی یەکشەممە لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، لەسەر بنەمای بەرگری لە خۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت ئۆپراسیۆنی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە دژی هەڵوێستی هێزەکانی "یەکنیەکانی پاراستنی گەل" یەپەگە، لە باکووری سووریا بە پێی بنەمای مافی بەرگری لە خۆ و مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت.

ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسمانی تورکیا دوای هێرشی تیرۆریستی لە ئەستەنبۆڵ ئەنجام دەدرێت کە دەوڵەتی تورکیا دەڵێت هێزەکانی پاراستنی گەل سەر بە پەکەکە هۆکاری سەرەکی ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەن. بەڵام هێزەکانی پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەیان کرد کە هیچ ڕۆڵێکیان لە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە ئەستەنبۆڵ نەبووە.

شەڕکەرەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شاری کۆبانێ لە عەین عەرەب هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریای کردە ئامانج. ئاژانسی هەواڵی کوردی "هاوار" لە ئەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا ناوەندی شاری کۆبانێی کردووەتە ئامانج.