ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران وتیان: رۆژاوا لە پێشکەوتنی ئێران تووڕەیە و بێ گومان بەساتی تێکدەریی کۆدەبێتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ شەمە خەڵکی ئەسفەهان لە ساڵوەگەڕی حەماسە و لە خۆبوردویی ئەسفەهان هاتنە دیداری ئایەتوڵا خامنەیی.

لەو دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە ئەسفەهان شاری هونەر و‌جەهاد و زانستە ناوی ژمارەیەک لە زانایانی گەورەی ئەسفەهانیان هەێنا و‌ وتیان ئەمانە هی جیهانی ئیسلامن و تەنیا هی ئەسفەهان نین.

رێبەری جەختیشیان کرد کە پرسی ئاوی ئەسفەهانیان پێوشوێنگیری کردووە و وتیان کاری باش کراوە بۆ چارەسەری پرسی ئاوی ئەسفەهان و داوا لە دەوڵەتیش دەکەم زیاتر هەوڵ بدەن تاکوو ئەم کێشەیە چارەسەر بێت.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: کێشەی ئیستکباری جیهانی لە گەڵ ئێران ئەوەیە کە ئەگەر ئێران پێشکەوتوو بێت و برەوی هەبێت و خۆی لە جیهاندا نیشان بدا، لۆژیکی لیبڕا. دیمۆکراسی جیهانی رۆژاوا بەتاڵ دەبێتەوە.

رێبەریڵبە جەخت لە سەر هەوڵی بەرپرسان بۆ کێشەی ئابووری وڵات، جەختیان کرد: رۆڵگێرانی سەرەکی بشێوییەکانی ئەم دواییە کە نەیانتوانی خەڵک بهێننە مەیدان دەیانەوێت بە درێژەی تێکدانەکان، بەرپرسان ماندوو بکەن بەڵام نائارانییەکان کۆدەبێتەوە و گەل بە قینی زۆرتر لەوانە و بە ورەی زۆرتر و رۆحیەی تازەتر بەردەوام دەبن لە کار و هەوڵ و پێشکەوتن.

رێبەری بە ئاماژە بە خۆسەپاندنی رۆژاوا بە سەر وڵاتانی جۆراوجۆر بە لۆژیکی لیبراڵ دیمۆکراسی، زیادیان کرد: وڵاتی ئەفغانستان نمونەیەکی نزیک و ئاشکرایە کە ئەمریکا بە بیانووی خەڵکی نەبوونی حکوومەت هێرشی سەربازی کردە سەر و دوای بیست ساڵ جەنایەت و دزین بەجێهێشت.

وتیشیان: ئێستا نیزامێک لە سەر بنەمای دین و دیمۆکراسی راستەقینە لە ئێران شوناسی بە گەلەکەی داوە و لۆژیکی دیمۆکراسی رۆژاوایی و لیبراڵی بەتاڵ کردۆتەوە.

جەختیشیان کرد: کێشەی سەرەکی ئەوەیە وڵاتی ئێمە خەریکی پێشکەوتنە بەڵام هێزە چەوسێنەرەکان لە پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی ئاڵۆزن و بە هۆی ئەم تووڕەیی و ئاڵۆزیەوە ئەمریکاییەکان و ئەورووپاییەکان هەموو جیهازاتیان هێناوەتە مەیدان بەڵام هیچ غەڵەتێکیان پێرناکرێت هەروا کە پێشتریش نەیانتوانی و لە داهاتووشدا ناتوانن.