بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی خێراتر لە مەرگ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ کراوەو لە ئێستادا لە پیشانگای کتێب لە سلێمانی دەکەوێت بەردەستی خوێنەران.
لە دووتوێی ١٤٣ لاپەڕەدا، محەمەدعەلی دەستماڵی ٧٣ چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە.
یەکەم خاڵ کە لەم کتێبە یەکدەست و خنجیلەدا بەرچاو دەکەوێت شێوازی کورت و چڕی چیرۆکەکانە، کە بە تێکڕا لە لاپەڕەیەک، یاخود لاپەرە و نیوێک تێپەڕ ناکەن.