وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر دەنگ و ڕەنگ و پرێس تی ڤی درێژەی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی گەلی ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتی: گەمارۆی دەنگ و رەنگ و پرێس تی ڤی بە مەبەستی رێگری لە گەیشتنی دەنگ و بۆچووتی ئێران بە جیهان، درێژەی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی گەلانی ئێران و بە کراوەیی هێشتنی دەست و دەمی کەناڵ و میدیا تیرۆریستییەکانە بۆ ئاژاوەگێری دژی گەلی ئێران.

وتیشی: جەنایەتی ئەمریکا دژی گەلانی سەربەخۆی جیهان کۆتایی نییە.