بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئابوری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: چەند کەس لە هۆکارانی رووداوی تیرۆریستی ئیزە لە کاتی هەڵاتن لە وڵات لە سنووری ماکوو دەستبەسەر بوونە.
موحسێن ڕەزایی وتی: دوو سێ کەس لەوانەی دەستیان بووە لە رووداوی تیرۆریستی ئیزە لە سنووری ماکو دەستگیر کراون و لە ڕێگادان بگەڕێندرێنەوە ئەهواز.
وتیشی: ئەوەی دەستی بووە لەم جەنایەتە لە هەر کونێک بێت دەریدێنین و دەستبەسەری دەکەین و تۆڵەی لێدەکەینەوە.