ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: شەهادەت وەک پەتی تەسبێحە کە کۆمەڵێک لە ئیتنیک و زمانە جیاوازەکان لە نیشتماندا پێکەوە گرێ دەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لە دیدار لە گەڵ بەرێوەبەرانی کۆنگرەی شەهیدانی قوم وتی: قوم شاری قیام‌ و ئێقامەیە.

وتیشیان: هەر کام لە ڕووداوە درەوشاوەکانی پێش و پاش شۆرش وەک هەسارە و خاڵی روونامی مێژووە و رووراوی شاچراغیش یەکێکە لەم هەسارانە و ئەگەرچی هەندێ کەسی داخدار کرد بەڵام لە مێژووی وڵاتدا دەمێنێتەوە و نیشانەی زیندوو بووتی گەلە و مایەی شانازی و سەربەرزیە.

ئەوەشیان وت کە شەهادەت مەزهەری فیداکا ی و دلێرییە و شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز گیانی خۆی دا تاکوو دوژمنی پیس و زاڵم نەتوانێ بەڵێنەکەی بباتە سەر و بگاتە تاران و شەهیدی ئەمنیەتیش گیانی خۆی بۆ ئاسایش و ئەمنییەتی خەڵک فیدا دەکات.

ڕێبەری وتیان: شەهادەت مامەڵە لە گەڵ خودایە و دابینکەری بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانە و دەبێتە. هۆی هاودڵی و‌وەک پەتی تەسبێحە کە کۆمەڵێک لە ئیتنیک و زمانە جیاوازەکان پێکەوە گرێ دەدات.