وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەند کرانی بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، گەڵاڵەی ئەو بڕیارنامە لەلایەن کەنەداوە یاسایی نییە و ڕەت کراوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە گبە پەسەند کرانی بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، گەڵاڵەی ئەو بڕیارنامە لەلایەن کەنەداوە بە پاڵپشتی هەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی و دووپات کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەما لسەر زانیاری ناڕاست و دانەپاڵی هەواڵی ناڕاستی نایاسایی و ڕەت کراوە وەسف کرد و وتی ئاوەها هەوڵێکی ناسازێنەر نەک یارمەتیدەری بەرز کردنەوەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئاستی جیهانی نیە، بەڵکوو بەس دەبێتە هۆی پشت بەستنی بەردەوام بە کلیشەی نەرێنی و دانەپاڵی نازناوی سیاسی لە دژی وڵاتە سەربەخۆکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە بەردەوام بوونی پڕۆژەی ترساندن بە ئێران و خراپ کردنی ناوی ئێران وتی: ئەو وڵاتانە پێشینەی درێژیان لە پێشێل کرانی سیستماتیکی مافی مرۆڤ هەبووە و خەڵکی سەرتاسەری جیهان ئەزموونی تاڵیان لە دەستێوەردانەکانی ئەوان هەبووە، لە پێگەیەکدا نییە لەسەر دەوڵەت و گەلی ئێران و پرسی مافی مرۆڤ قسە بکەن.