سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە پارێزگاری خووزستان دا پێوشوێنگیری هەوڵی دەزگا ئەمنی و ئینتزامییەکان بکات بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستانی ڕووداوی ئیزە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی جەختی کرد دەبێ دەزگا ئەمنی و ئینتزامییەکان بەپەلە هۆکاران و فەرماندەران بە رووداوی تیرۆریستی ئیزە بدۆزنەوە و رادەستی دەزگای دادی بکەن تاکوو سزا بدرێن.

رەئیسی وێڕای سەرەخۆشی بە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم ڕووداوە، فەرمانی دا تاکوو هەموو پئداویستییەک بۆ پێراگەیشتن بە بریندارانی ئەم رووداوە دابین بکرێت.