Publish Date: ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ - ٠٩:٣٢

سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوودانی تەقینەوە لە ئەستەبۆڵی تورکیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوودانی تەقینەوە لە ئەستەبۆڵی تورکیا هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هەواڵنێری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوودانی تەقینەوە لە ناوچەی ئەلفەتاحی شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا کە تا چرکەی گەییشتنی ئەم هەواڵە هێشتا هۆکاری ئەوە دەرنەکەوتووە، هەواڵی دا.

مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ئۆتۆمبیلێک لە کاتی جووڵە لە ناوچەی ئەلفەتاح لە ناوەندی ئەستەنبۆڵ ئاگری تێبەر بووە و ئاگرەکە بەر 5 ئۆتۆمبیلی دیکە لە دەوروبەری کەوتووە، کە بووەتە هۆی دروست بوونی دەنگی تەقینەوە و ترس و دڵەڕاوکێ.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەکانی هەواڵ پێشتر و لە دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە ڕوودانی تەقینەوە لە ناوەندی ئەستەنبۆڵی تورکیا و کوژرانی چەند کەس و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە هەواڵیان دا.