باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: بەشداری نەکردنی ئیسرائیل، بە پاڵپشتی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەدوور لە چەکی کوشتنی بەکۆمەڵ، گرینگترین لەمپەرە بۆ دامەزراندنی ئاوەها ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەمین کۆبوونەوەی کۆنفڕانسی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەدوور لە چەکی کوشتنی بەکۆمەڵ، بە لێدوانی نوێنەری لوبنان لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو سەرۆکی کۆنفڕانسی و سەرۆکی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دەستی پێکرد.

لە ئەو کۆبوونەوەدا، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سیاسەتی بەردەوامی ئێران سەبارەت بە لەناوبردنی تەواوی چەکە بەکۆمەڵەکان و لەوانە گەڵاڵەی فەرمی پێشنیاری دروست کردنی ناوچەی بەدوور لە چەکی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ساڵی 1974 جەختی کرد.

ناوبراو بە دەربڕینی ناڕەزایەتی ئێران بە بۆنەی شکستی بەردەوامی کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە ساڵانی 2015 و 2022 و هەروەها شسکتی چوارەمین ۆنفڕانسی پێداچوونەوەی کنڤانسیۆنی چەکی کیمیایی لە ساڵی 2018 وتی: ئەو شکستانە نیشانی دەدات کە ڕەوتی دامەزراندنی ناوچەی بەدوور لە چەکی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤۆک کە دەیتوانی لەلایەن ئەو کۆنفڕانسەوەپاڵثشتی بکرێت، تۆکمە نەکراوەتەوە.

ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ئێران وتی: بەشداری نەکردنی ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا لە کۆنفڕانس، گرینگترین لەمپەری دامەزراندنی ئاوەها ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.