سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: گەمارۆکان بووە هۆی ئەوەی کە گرووپەکانی پیشەی بەرگری بە شێوەی بەردەوام ئەو پێداویستییانەیان خستە نێو بەرنامەکانیانەوە و بووە هۆی پێکهێنانی لێکۆڵینەوەی پیشەیی بەرگری .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئەبێ ڕۆڵی زانست و تەکنۆلۆژیا لە بەرگری پیرۆز لە پێداویستی بەرەکان بە جۆرەکانی تەقەمەنی، جیهازاتدا بدۆزرێتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: گەمارۆکان بووە هۆی ئەوەی کە گرووپەکانی تەکنۆلۆژیا و پیشەی بەرگری بە شێوەی بەردەوام ئەو پێداویستیانەیان خستووەتە نێو بەرنامەکانیانەوە و بووەتە هۆی پێکهێنانی لێکۆڵینەوەی پیشەی بەرگری.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ نموونە یەکێک لە پێداویستییە گرینگەکانی سەردەمی شەڕ، دابینی تەقەمەنی بوو. لە کالیبری بچووک و چەکی تاکەییەوە بگرە تا جیهازات و تەقەمەنی نیوە قورس و قورس، هەر بۆیە دەفرایەتی ئەو پیشە بە شێوەی هەمە لایەنە پەرەی سەندووە تا بتوانن ئەو پێداویستیانە بەرهەم بهێنن و دابینی بکەن.