بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: بەشێکی بەرچاو لە ئاسانکاری بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری پارێزگای کوردستان ئەنجامی هەوڵەکانی کومیتەی ئیمدادە.
زارعی کووشا وتیشی: گەڵاڵەی ستراتیژی کار و توانا کردنەوە و چاوەدێری بەردەوام سەرکەوتنی باشی لە پارێزگا بەدەست هێناوە.
پارێزگاری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە لە پارێزگای کوردستان زیاتر لە هەزار و 800 ملیار تمەن وام بۆ ڕەخساندنی هەلی کار تەرخان کراوە، وتی: لە بابەتی دروست کردنی هەلی کار دەفرایەتی باش لەلایەن دەوڵەتەوە پێناسە کراوە و بۆ شارەکانی پارێزگا تەرخان کراوە.