نوێنەری ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی پێش نوێژی هەینی سوننەی زاهیدان وتی: ڕێبەری ئێران فەرمانی دا ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سیستان و بەلووچستان بە وردی تاوتوێ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر محەمەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری نوێنەری ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی زاهیدان ڕایگەیاند: هۆکارەکانی نائەمنی و تاوانبارانی سیستان و بەلووچستان سزا دەدرێن و کەسانێک کە کەوتنەتە ژێر کاریگەری کەسانی دیکە بەزوویی ئازاد دەکرێن.

ناوبراو زیادی کرد: داخوازی ڕێبەر ئەوە بوو تا بە پێی ئەوەی کە لە ڕاستییەکان بەدەست دێت کردەوە بنوێنن کە لێکدانەوەکان ئەنجام درا و ئەنجامەکەی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆ کرایەوە و بڕیارگەلێک درا.

وتیشی: بە پێی ڕوانگەی ڕێبەر ئەو کەسانەی کە بێ تاوان تەقەیان لێکراوە لە ڕوانگەی ئەوانەوە شەهید و ئەوانەش کە بێ تاوان بریندار بوون گیانبازن و لە بنکەی شەهید دەبنە خاوەن دۆسیە.

نوێنەری ڕێبەر درێژەی دا: ئەو کەسانە کە ئاسایشیان تێکداوە و تاوانبارن ئەبێ سزا بدرێن، چونکوو ئاسایشی کۆمەڵگا هێڵی سووری هەموومانە.

عەلی ئەکبەری وتیشی: ئەگەر داواکارییەک هەیە شوێنگیری دەکرێت و نابێت هەڵەی تاکەیی بخرێتە پێی ڕێکخراوێک و سەرجەم سیستەمەکە ببرێتە ژێر پرسیارەوە.