یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێم دەڵێت دوای کۆتایی چالاکی ئەم خولەی پەرلەمان و بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی نوێ، هەموو ناوەندە سەرەکییەکانی هەرێم وەکوو سەرۆکایەتی، سەرۆک وەزیری و پەرلەمان ڕەواییان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕێکنەکەوتنی پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی، دوو پارتی یەکێتی و پارتی بە یارمەتی نوێنەرانی گۆڕان، چالاکی پەرلەمانی ئەم خولەیان پەسەند کرد.

بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی نوێ و درێژ کردنەوەی چالاکی ئەم خولەی پەرلەمان ڕەخنەی توند و تەنانەت چوونە دەرەوەی هەندێک پارت وەکوو نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵەی دادپەروەری لە پەرلەمان بەدواوە بوو.

ناوبراو جەختی کرد کە درێژ کردنەوەی چالاکی پەرلەمانی ئێستای هەرێمی کوردستان هەوڵێکی نایاسایی بووە.