بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانی نزیک بوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان لە داواکاری شێخ ئەلئەزهەری میسر بۆ گفتوگۆی ئیسلامی- ئیسلامی پێشوازی کرد.
حەمید شەهریاری لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین لە کاردانەوە بە داواکاری شێخ ئەحمەد تەیب بۆ گفتوگۆی ئیسلامی ئیسلامی بە ئامانجی دوور کردنەوەی ئاژاوە و کێشە فیرقەییەکان وتی: ئاسایش شتێکە کە ئەبێ لە جیهاندا زاڵ بێت و ئەوەش، ئەنجامی گفتوگۆی ئیسلامی – ئیسلامییە.
ناوبراو لە دریژەدا داوای لە شێخ ئەلئەزهەر کرد تا بە ئامانجی بنیات نانی بنەما سەرەتاییەکانی گفتوگۆی ئیسلامی ئیسلامی سەفەری ئێران بکات و زیادی کرد: ئێمەش ئامادەییمان هەیە تا لە چوارچێوەی شاندێک لە لایەن مەکۆی جیهانی نزیک بوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان بچینە قاهیرە تا لەگەڵ شێخ ئەلئەزهەر دیدار و بابەتی گفتوگۆی ئیسلامی ئیسلامی تاوتوێ بکەین.