بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای ئازاد کردنی حەمید نووری کرد و وتی: ئێران بەردەوام پێشوازی لە گفتوگۆ و هاوکاری لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا دەکات.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و تۆبیاس بیلسترۆم سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان قسەیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دۆسیەی حەمید نووری و هەوڵی گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە بەرەپێش بردنی ئەم دۆسیە کە خەسار لە پەیوەندی دێرینەی دوو وڵات دەدات داوای لە دەوڵەتی نوێ کرد ئەم هاووڵاتیە بێ تاوانە ئێرانە ئازاد بکەن.