بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیس لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی دەسخۆشیی لە سەردار حاجی زادە و لێزانانی هێزی هەوافەزای سپا کرد بە بۆنەی دەستخستنی توانی چێ کردنی مووشەکی هایپێرسۆنیک.
سەرۆکی مەجلیس نووسی: چێ کردنی مووشەکی بالستیکی سەروودەنگ بە توانایی مانۆڕی بێ وێنە، شکاندنی ڕێکۆردی خێرایی، توانی پەڕینەوە لە هەموو سیستەمە بەرگرییە مووشەکییەکان لە جیهان و توانایی کردنە ئامانج، نیشانەیەکی ڕوون لە تێکەڵاویی زانست و ئیمان لە پیشەی بەرگری ئێرانە.