سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمنان دەیانەویست شەمەندەفەری پێشكەوتن ڕبگرێت و دەستی بە نائارام کردنمان کردووە و پێیان وایە خزمەتگوزاری بە خەڵک هێواش دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە ئاماژە بە هەندێک ڕووداو لە ئێران وتی: دوژمن دەیەوێت بیری بەرپرسان خەریکی بابەتی دیکە بکات و خزمەت بە خەڵک نەکەن .

ناوبراو درێژەی دا: دوژمن دەیەوێت گەشە و پێشکەوتن نەبێت، کچ و کوڕی گەنجی ئێمە پێگەی باڵای زاستی و بەڕێوەبەرایەتی و خزمەتی خۆیان نەبێت، دەیەوێت هیوا بە ناهومێدی بگۆڕێتەوە و دەیەوێت کێشەی بێکاری چارەسەر نەبێت.

هەروەها وتیشی: سیاسەتی گەمارۆی دوژمن شکستی هێناوە و ئەم جارە سەلماندی کە سیاسەتی ناسەقامگیر کردنی ئێران وەکوو سیاسەتی گەمارۆ شکستی هێناوە، دوژمنان دەیانەویست شەمەندەفەری پێشکەوتن هێواش بکەنەوە.