بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر بێن حەمد بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا وێڕای ئاماژە بە پێوەندی ئەرێنی دوو وڵاتەکە و ئیرادەی لایەنەکان بۆ بەردەوامی و پەرە و پتەو کردنی پێوەندییە دوولایەنەکان و هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا تاوتوێ کرا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە مەبەستی ئەرێنی و سازێنەری سوڵتانی عومان، لە هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش، بەهێز و سەقامگیر دەسخۆشی کرد.