بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک جەختی کرد: هیچ بابەتێک سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێککەوتننە پادمانیەکانی ئێران بوونی نییە و ئەو بابەتەش لە دوایین ڕاپۆرتی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش پشت ڕاست کراوەتەوە. لە هەمان پێوەندیدا، شاندی تەکنیکی ئێران بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارەکانی ئاژانس سەفەری ڤیەنایان کردووە.
ئیرەوانی بە ئاماژە بە چوونە دەرەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سەپاندنی دووبارەی گەمارۆی نایاسایی، وتی: ئێران پابەندەی بەڵێنە پادمانییەکانی خۆی بووە و لە ئەگەری بەڕێوەبردنی تەواو و کاریگەری بەڵێنەکان لەلایەن وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی: بێ لایەنی، سەربەخۆیی و تەکنیکی بوونی ئاژانس نابێت پێشێل بکرێت و ئەو ڕێکخراوە ئەبێ لە کۆنترۆڵی دەسەڵاتەکان بێتە دەرەوە تا هەمووان بتوانن یارمەتی تەکنیکی و پاڵپشتی ئاژانس بۆ گەشەی بەرنامە ئاشتیخوازانە ناڤۆکییەکان وەربگرن.