بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید نزامەدین مووسەوی بە ئاماژە بە بەیاننامەی ئەم دوایی نوێنەران کە لە مەجلیس خوێندرایەوە، ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی دوایی هەڵمەتێکی بەربڵاو لە دژی بەیاننامەی نوێنەران ڕێکخراوە کە زەروورییە جەخت بکەین کە نوێنەران لەسەر سزادانی ئەو بکوژانەی کە خوێنی خەڵکیان ڕشتووە جەخت دەکەن، بەڵام باسە خەڵک بزانن لەبەیاننامەی نوێنەران خۆپیشاندان و نائارامی لێک جودا کراوەتەوە و هیچ ئاماژەیەک نەکراوەتەسەر ئەوانەی خۆپیشاندانیان کردووە بەڵام خوێنیان نەڕشتووە، بەڵکوو جەخت کراوە کە لەگەڵ موحاربین کە وەکوو داعش بە چەک هێرشیان کردووەتە سەر گیان و ماڵی خەڵک، بەرەوڕوو ببنەوە.
هەروەها وتیشی : پێچەوانەی ئەوەی کە لە مێدیا دژبەرەکان باسی کراوە، لە ئەو بەیاننامە باس لەسەر ئیعدام نەکراوە.