وەزیری ئیتلاعات بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێمە هەرگیز وەکوو بریتانیا پشتیوانی هەوڵی تیرۆریستی و نائەمن کردنی وڵاتانی دیکە نابین، وتی: بریتانیا تێچووی هەوڵەکانی خۆی بۆ نائەمن کردنی ئێران دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات ڕایگەیاند: بێ گومان گەورەترین "ئۆپراسیۆنی کاریگەر" لەسەر وڵاتێک لە جیهان بۆ ناسەقامگیر کردن و نائارامی، لە ڕێگای هەڵمەتی تێکەڵ هەمان بوو کە لە نائارامییەکان و دوای ئەوە لەلایەن ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیل و سعودییەوە ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، دەستی ئیسرائیل لە بەڕێوەبەرایەتیدا ئاشكراتر بوو. لە بانگەشەدا دەستی بریتانیا و لە تێچووی دارایی دەستی عەرەبستان ئاشکراتر بوو؛ سەرجەم پاڵپشتی دارایی شانۆی بەرلین لە بواری بانگەشە، کەشسازی، کرێی جیهازات بۆ وێنەگری و پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاتنی هەواڵنێران و خۆراک و ... بە تێچووی سعوودی ئەنجام درا.

وەزیری ئیتلاعات وتی: ئێمە هەرگیز وەکوو بریتانیا، نابینە پشتیوانی هەوڵە تیرۆریستیەکان بۆ نائەمن کردنی وڵاتانی دیکە بەڵام بەڵێنێکیشمان بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانی نائەمنی لە ئەو وڵاتانە نابێت، کەواتە بریتانیا تێچووی هەوڵەکانی خۆی بۆ نائەمن کردنی وڵاتی گەورەی ئێران دەدات.