بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هاوڵاتییە ئەمریکییەکە چ بەهۆی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستداوە.
میدیای عێراق رایگەیاندووە "هەر ئەمڕۆ لە شوێنێکی دیکەی شاری بەغدا، کەسێکی دیکەی بیانی گیانی لەدەستداوە ە دۆخێکی تەم و مژاویدا کە ئەویان بە رەچەڵک خەڵکی کەنەدایە و پلەی ئەفسەر بووە لەهێزەکانی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
ئەوانەی لەکاتی رووداوەکەدا لەشوێنی تەقەکان بوون، دەڵێن "دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پرادۆ) لە ناوچەی كەرادە خارج-ی ناوەڕاستی بەغداد كرا و بووەتە هۆی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە کە ناوی (ستیڤن ترول)ە و مامۆستای وانەی ئینگلیزی بووە لە رێكخراوی (میلینۆم) بۆ خزمەتگوزارییەكانی بەهاناوەچوون و پەرەپێدان كاریكردووە."
ئەفسەرە کەنەدییەکە ناوی كاپتن ئیریك چیۆنگ-ە ئەندامی (CAF)ە و سوپاسالاری کەنەدا دەلێت "لە دۆخێكدا لە دەرەوەی ئەرکی رەسمی خۆی بووە، لە بەغدا گیانیلەدەستداوە.