سەرۆکی گشتی هێزی چەکداری ئێران وتی: ئێران توانستی زۆری لە بوارەکانی بەرەنگاریی تیرۆریزم و پیشەی بەرگریدا هەیە کە دەتوانێ بیگوازێتەوە بۆ عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانبسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری سەرۆکی گشتی هێزی چەکداری ئێران لە گەڵ سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆی کرد.

لە پەیوەندییەدا باقری وتی:" پەیوەند سەربازی ئێستای نێوان ئێران و عێراق لە ئاست چوەڕوانی مندا نییە و خەڵک وهێزە چەکدارەکانی دوو وڵات دەبێ پەیوەندی تۆکمەتر ببینن.

وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پیشەی بەرگریدا توانست و زانستی زۆر باڵای هەیە و دەتوانێ ئەم ئەزموون و زانستە بگوازێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق.