بە ئامادەبوونی شاندی تەکنیکی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا، بەڵگەی هاوبەش سەبارەت بە بەشێک لە پرسی ئاوی و سنووری ئەو دوو وڵاتە واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا بە بەرپرسیارێتی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی دوو وڵاتەکە و بە ئامانجی ڕێککەوتن سەبارەت بە بەشێک لە پرسی ئاوی و سنووری ئێران و تورکیا لە سێ ڕۆژدا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە سنووری سەرو و سەندرە و شارەکانی یوکسوک ئاوا و ورمێ بەڕێوە چوو.

لە ئەو کۆبوونەوە کە بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی وزە، ڕێکخراوی جوگرافیایی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەیی سنوورەوانی فەراجا و ئیدارە پێوەندیدارەکان بەڕێوەچوو، بابەتگەلێک وەلوو کردنەوەی ڕێگای گونجاو بۆ چوونی ئاو لە ڕێگا هاوبەشە سنوورییەکان لە ناوچەی سەرو و پاک کردنەوە و پتەو کردنی ڕێگای ڕووباری سنووری بەردەڕەشی چای و پاراستنی ژینگەی دەریاچەی مارمیشۆ و دیکەی بابەتەی هاوبەشی سنووری هێنرایە ئاراوە و دوای ڕێککەوتنی هاوبەشی پێویست لە بەڵگەیەکی هاوبەش کە لەلایەن سەرۆکانی دوو شاندەکەوە واژۆ کرا، بەڕێوە چوو.